کوردێک پۆستێکی باڵای لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق وەرگرت
  2023-11-13       928       

فەرماندەی نوێی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستنیشان کرا و کوردێکیش پۆستێکی باڵای لە دەزگاکە وەرگرت.

بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا ڕوکن حەسەن مەکنزی بە فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستنیشان کرا.

هاوکات لیوا ڕوکن سامان تاڵەبانی کرایە فەرماندەی فەرماندەیی سێی دەزگاکە و عەمید ڕوکن محەمەد زوبێر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و عەمید ڕوکن عەلا یاسر بە فەرماندەی فەرماندەیی یەکی دەزگای دژە تیرۆر دەستنیشان کران.

دەستنیشانکردنی فەرماندەکانی دژە تیرۆر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەدا دێن کە سودانی لە دەزگاکە دەستیپێکردووە و سەرەتای ئەم مانگەش، عەبدولوەهاب ساعدی لە سەرۆکی دەزگاکە دوورخستەوە و لە بری ئەو کەریم عەبود دەستبەکاربوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×