نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌
  2023-11-14       693       

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت، له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ سه‌ر و 82 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023،  نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبوەوە بۆ 82 دۆلار و 83 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 80 دۆلار و 73 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 55 سه‌نته‌، ئه‌ویش دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.

له‌ به‌رانبه‌ردا بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌ هه‌زار و 943 دۆلاره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×