لەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەكات
  2023-11-14       240       

كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە، شەپۆلێكی بارانبارین دەستپێبكات و زۆربەی ناوچەكانی وڵات بگرێتەوە. 

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە وڵات دەكات و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە، بەڵام چڕی بارانبارینەكە زیاتر لە ناوچەكانی باشوور و فوراتی ناوەڕاست دەبێت و بەشێوەیەكی هیواش بەرەو شارەكانی باكوور دەكشێت. 

ئەو كەشناسە عیراقیە دەڵێت"كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە لە باشوور و ناوچەكانی ناوەڕاست و خۆرئاوای وڵات لە ئێوارەی چوارشەممە و سەرلەبەیانی پێنجشەممە دەردەكەوێت". 

بە وتەی سادق عەتیە"لەم شەپۆلەدا كەمترین بڕی بارانبارین لە باكووری وڵات دەبێت و پارێزگای نەینەواش كەترین رێژەی بارینی تێدا دەبارێت". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×