رێككەوتنی بانكی ناوەندی و بانكی وفیدڕاڵی كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار دەبێت
  2023-11-14       243       

رۆژنامەی (الصباح) ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسانی بواری دارایی و ئابوری دەڵێن, رێككەوتنی بانكی ناوەندی عێراق و نوێنەرانی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا, لەبارەی بەهێزكردنی باڵانسی بانكە عێراقیەكان بە دۆلارو زیادكردنی ژمارەیەیان و پارەداركردنی بانكە ناوخۆییەكانی تر بە بەباڵانسێك لە سەبەتەی دراوە نێودەوڵەتیەكان, بەهای دۆلار سەقامگیردەكات و كاریگەری بازاڕی رەش كەمدەكاتەوە.

مەزهەر محەمەد, راوێژایی دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەکەی رایگەیاندووە: دەسەڵاتی نەختینەی عێراق بەرزترین یەدەگی دراوی بیانی لەدەستدایە لە مێژوی دارایی عێراقدا, دراوی یەدەگی عێراق بەشی بازرگانی (15) مانگ دەكات, لەكاتێكدا پێوەری جیهانی تەنها (3) مانگە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  زیاتر لە (85%) داواكاری لەسەر دراوی بیانی لەڕێی سەكۆی دەرەكیەوە ئەنجامدەدرێت, كە بانكی ناوەندی ئیدارەی دەدات, ئەویش لەڕێی بەهێزكردنی باڵانسی بانكە دەرەكیەكان, لەكاتێكدا بازاڕی رەش تەنها لە (15%) مامەڵەكان پێكدەهێنێت و ئەو رێككەوتنەش سەرەتای سەقامگیربوونی نرخی دۆلارە لە بازاڕدا. 

لای خۆیەوە, ئەحمەد سەفار, بڕیاردەری پێشوی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە: زیادكردنی ژمارەی بانەكان و بەهێزكردنی باڵانسەكانیان كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی دۆلار لە بازاڕی رەش, بەمەرجێك چاودێری ئەو بانكانە بكرێت و دڵنیایی هەبێت لەوەی ئەو دۆلارانە دەگەنە دەستی بازرگان و هاوڵاتیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×