محەمەد حەلبوسی، سه‌رۆكی دورخراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئەرکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق پاراستنی دەستورە، بەڵام خۆی ده‌ستوری پێشێل کردوە، ده‌شڵێت، "بەگوێرەی دەستور و یاسایی هەڵبژاردن، تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لە سەر پەرلەمانتار دەربکەن".
ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، ئەرکەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بریتین لە چاودێریکردنی دەستور و یاسا کارپێکراوەکان و پاراستنی دەقەکانی دەستور و پێویسته بابه‌ندی ده‌ستور و ده‌قه‌كانی بێت، هەروەها ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ناكۆكییان هه‌بێت له‌باره‌ی ده‌ستور ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگای فیدڕاڵی و پێویسته كه زیاترین پابه‌ندی هه‌بێت به به‌نده‌كانی ده‌ستور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاتێك داگای فیدڕاڵی عێراق به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه ناكات ئێمه چیمان پێده‌كرێت، ئه‌مه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، ئێمه له وڵاتێكدا ده‌ژین و پێویسته هه‌موان پارێزراوبن و هه‌مو كه‌سێك مافی خۆی وه‌ربگرێت و داموده‌زگاكان پابه‌ندی ده‌ستور بن و ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه‌كان جیابكرێته‌وه، نابێت كه دادگای ده‌ستوری بڕیار له‌سه‌ر ئه‌ندامبونی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بدات جگه له‌وه‌ی كه به‌پێی مادده‌ی 52ی ده‌ستور نه‌بێت".
دادگای فیدڕاڵی عێراق دوێنێ سێشه‌ممه له‌دانیشتنێكی ئاسایی‌دا و له‌سه‌ر سكاڵای له‌یس مسته‌فا دلێمی، ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته به‌دۆسیه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبوسی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵای تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ساخته‌یه و سه‌رۆكی خۆی نوسیویه‌تی و هه‌ر خۆشی واژۆی لهسهركردوه.