په‌رله‌مانتارێك نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ موچه‌ی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات
  2023-11-19       1125       

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌، سه‌رۆك وه‌زیران‌و نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ موچه‌ی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "سودانی پێی وتین كە بابەتی بڕیاردان لەسەر بەردەوامبون لەناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكە، لەدەست ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەدایو لەدەست خودی ئەودا نییە."

ئاوێنه‌: مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌یامێكدا له‌ژێر ناوی "بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، دو پرسیاره‌كه‌ی ئێوه‌مان خسته‌ به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سودانی" بڵاویكردۆته‌وه‌، "ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی 11ی 2023 لەگەڵ برای بەڕێزم محەمەد شیاع سودانی كۆبوینەوەو گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كرد."

ده‌شڵێت، "لەكۆبونەوەكەدا من دو پرسیارم خستە بەردەم بەڕێزیان كە هەردوكیان تایبەت بون بەو دو نامەیەی كە بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە".

مه‌ریوان قه‌ره‌نی له‌باره‌ی‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ نوسیویه‌تی‌، وەڵامەكانی سودانی بەمشێوەیە بون:

یەكەم: لەبارەی هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق‌و چارەسەركردنی كێشەی (نەفەقاتی فعلی) كە بۆتە هۆكاری نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە: بەبەڕێز محەمەد شیاع سودانیم راگەیاند، ئاخۆ هەڵوێستی جەنابیان لەسەر ئەمە چییە؟ ئەویش لەوەڵامدا پێی وتین: نامەكانمان بەدەستگەیشتووەو كاریشمان لەسەر كردون. بابەتی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدایەو ئێمە هیچ مه‌نعاتێكمان نییە ئەگەر ئەو بڕگەیە هەموار بكرێتەوەو چارەسەری ئەم بابەتە بكرێت، بەڵام ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێكردنین‌و هەمواركردنەوەكەش لەدەست دەسەڵاتی یاسادانانەو هەر یاسایەك دەربكەن‌و هەمواری بكەنەوە، ئێمە جێبەجێی دەكەین.

دووەم: لەبارەی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ‌و بەردەوامبون لەسەر ناردنی قەرزی سێ مانگ: هەر لەوەڵامی پرسیارێكی ئێمە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی پێی وتین كە بابەتی بڕیاردان لەسەر بەردەوامبون لەناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكەش جگە لەو سێ مانگەی بڕیاری لێدراوە، لەدەست ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەو لەدەست خودی ئەودا نییە. 
هەروەها وتی، كە ئەو پارەیەی لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریكرابو تا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن زۆر كەمترە لەپێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ موچەو تەنانەت وتی، ئەو 700 ملیار دینارەشی دیاریكراوە، هێشتا كەمترە لەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ موچە پێویستیەتی.

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سودانی‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، تا ڕۆژی 1ی 12ی 2023، بەشی سێیەمی ئەو 700 ملیار دینارە دەنێرن كە پێشتر بڕیاری ناردنیان دابو.
 

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×