ئەندامێكی لیژنەی فەتوا لە هەرێم: مریشكيش بۆ قوربانی دەبێت
  2019-08-12       805       
محەممەد پێنجوێنی ئەندامی لیژنەی فەتوا لەبارەی قوربانی کردنەوە فەتوایێکی سەیری دەرکردووە و دەڵێت: ''هەرچەندە ناوی باڵندە نەهاتووە، بەڵام بەپێی بنەمایێکی فیقهی مریشکیش بۆ قوربانی دەبێت''.

ئاوێنه‌: محەممەد پێنجوێنی ئەندامی لیژنەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ''هەرچەندە ناوی باڵندە نەهاتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بنەمایەکی فیقهی هەیە کە دەڵێت "إذا ضاق الأمر اتسع"، کەواتە هەر کارێک گران بوو بەپێی ئایینی ئیسلام ئاسان دەکرێت''.

د.محەممەد پێنجوێنی ئەندامی لیژنەی فەتوا لە بارەی ئەو ئاژەڵانەی بۆ قوربانی دەبن بە  رووداوی راگەیاند: "ئەوانەی لە قورئان و فەرموودەدا ناوی هاتووە (انعام)ەكە ئەوانیش مەڕ ، بزن ، مانگا، گا و حوشتر دەگرێتەوە".

لەبارەی باڵندەكانیشەوە وتی: "هەرچەندە ناوی نەهاتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بنەمایەكی فیقهی هەیە دەڵێت "إذا ضاق الأمر اتسع"، كەواتە هەر كارێك گرانبوو بەپێی ئایینی ئیسلام ئاسان دەكرێت ، لەسەر ئەو بنەمایەش هەركەسێك نەدار و هەژار بوو توانای ئەوەی نەبوو ئاژەڵێك بكاتە قوربانی و بەتەمەن بوو و بێئومێد ببوو و حەزی لێبوو قوربانی بكات ، دەتوانێ مریشكێك بكاتە قوربانی".

بەپێی ئایینی ئیسلام لە دوای نوێژی جەژن قوربانیکردن دەست پێدەکات، د. بورهان عومەر لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەکان لە بەرێوبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند: لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا 661 سەر ئاژەڵی جۆراوجۆر لە کوشتارگەی قەرەگۆل لە سلێمانی بە مەبەستی قوربانی سەربردراون، 600 سەریان ئاژەڵی بچووک و 45 سەریان رەشەوڵاخ بوون".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×