2019-08-13   735     
وتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاند، لە مانگی ئەیلوول لووتکەی سێقۆڵی نێوان رووسیا و تورکیا و ئیران لە تورکیا دەبەسترێت لەبارەی سووریا.
ئاوێنه: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرێملین) دەنگۆی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی هەریەکە لە رووسیا و تورکیا و ئێرانی پشتڕاستکردەوە و وتی، ''کارەکان لە دواهەمین قۆناغدان. تەنها هەنگاویک ماوە بۆ تەواوکردنی کارەکانی تایبەتی بە دامەزراندنی کۆمیتەی نووسینەوە دەستووری سووریا''.
هاوکات پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کە لووتکەکە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و ئەو راشیگەیاند کە ئامادەکارییەکان بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی ترکیا بەهەمان شێوە لووتکە سێقۆڵییەکەی پشتڕاستکردبووەوە و رایگەیاندبوو کە لە ١١ی مانگی ئەیلوول ئەنجام دەدرێت.