2019-08-13   717     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، ''هاوڵاتییه‌ك بڕه پاره‌یه‌كى زۆرى دۆزیوه‌ته‌وه و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه''.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاووڵاتییەک لە شاره‌دێی ڕزگاریى سەر بە کەلار، بڕی پێنج هەزار و 600 دۆلارى ئه‌مریكى و 274 هه‌زار دینارى عیراقی دۆزییەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی، ڕادەستی پۆلیسی ڕزگاری کرد".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئەو بڕە پارەیە لە بەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیرا و ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە، ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.