سوپای پاسداران بە "حزبوڵا" هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات
  2019-08-14       604       

لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارنی ئێران رایگەیند، "حوزبوڵا"ی لوبنانی هێندە پێگەی بەدەسهێناوە لەسوریا كە دەتوانێت بەتەنیا بەسەر ئیسرائیلدا سەربكەوێت لەئەگەری رودانی هەر جەنگێكدا.

ئاوێنە: لیوا حسێن سەلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریكدا، لوژیكێكە گەلی ئێران لەبیری كردوەو لە مێشكی خۆی سڕ یویەتییەوەو هەمو ئەوەی لەوبارەیەوە دوژمن باسی دەكات بۆ ئەوەیە زەفەرمان پێ ببات.

وتیشی"دانوستان فێڵە نەك رێگەی چارەسەر، دوژمن گوشارەكانی و داوكارییەكی لەڕێگەی گفتوگۆە زیاتر دەكات و هەوڵدەدات خۆبەدەستەوادانمان بەسەردا بسەپێنێت."

لیوا حسێن سەلامی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سیاسەتی دوژمن لەناوچەكە هەژمونی ئێرانی زیاتر كردوەو بۆتە مایە دروستكردنی بەرەیەكی یەكگرتو دژ بە ئیسرائیل.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×