بەهاى دۆلار دابەزى و نرخى زێڕ بەرزبووەوە
  2023-11-30       1047       

نرخى گرامێک زێر بە ٦٥ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە و هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٥٥٠ دینار دابەزى .

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٥ هەزار و ٧٣٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٤٤ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٥ دۆلار و ٦٤ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٧ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٦ هەزار و ٦٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٥٠ دینار دابەزى بەو پێیەى دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا ، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٧٠ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٤ هەزار  دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٨٩٥ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×