لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی ١ ملیار و ١١٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە
  2023-12-01       188       

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیار و ١١٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە کە ٨٧٪ـی بە شێوەی ئەلکترۆنی بووە".

ئەمڕۆ هەینی ١ ی کانوونی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە" لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لەو بڕە تەنها ١٩٪ بەشێوەی کاش بووە".

" تێكڕای فرۆش بەشێوەی حەواڵە ( ئەلکترۆنی ) یەک ملیار و ٢١ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ١٠ دۆلار بووە کە دەکاتە ٨٧٪ تێكڕای فرۆشی بانکی ناوەندی و بە تێكڕای رۆژانەش ٢٢٣ ملیۆن و ٥٤١ هەزار و ٨٣٠ دۆلار بووە".

بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا ١٠ بانکی دیکە مۆڵەتی هێنانی دۆلاریان پێدەدرێت و ژمارەی بانکەکان دەگاتە ١٣ بانک کە بەو هۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لەدوای کۆبوونەوەکە نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزێت.

تا ئێستا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زۆر نزمەو دوورە لەو نرخەی کە لە یاسای بودجەدا هاتووە کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار دانراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×