تەرمی پیاوێكی بە تەمەن دۆزرایەوە كە چەند رۆژێكە لەماڵەكەی خۆیدا خۆی كوشتوە
  2019-08-25       707       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت، ''تەرمی پیاوێكی بە تەمەن لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و دەشڵێت، كە ماوەی چەند رۆژێكە لەماڵەكەی خۆیدا خۆی كوشتوە''.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، "ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی ئابی 2019، لە بونی تەرمی پیاوێكی تەمەن 78 ساڵان لە ناوچەی تاخی ماڵتای ئاگادار كراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە  "دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە پیاوەكە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی كوشتوە و كەسیش پێی نەزانیووەو لەئێستاشدا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردوەتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×