كتێبێكی نوێی نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێتەوە
  2019-09-02       2994       
سەرپەرشتیاری بەرهەمە ئەدەبییەكانی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند ''لە داهاتوویەكی نزیكدا كتێبێكی دیكەی ئەدەبیی ئەو نووسەر و سیاسەتوانە چاپ و بڵاودەكرێتەوە كە باسی چوار شاعیری كورد دەكات''.
 
ئاوێنه‌: مەجید ساڵح، سەرپەرشتیاری بەرهەمە ئەدەبییەكانی نەوشیروان مستەفا، به‌ڕووداوی راگه‌یاند: "لە داهاتوویەكی نزیكدا كتێبێكی دیكەی ئەدەبیی نەوشیروان مستەفا بە ناوی (نەوەی دووەمی قوتابخانەی بابان) چاپ و بڵاودەكرێتەوە كە باسی چوار شاعیری كورد (شێخ رەزای تاڵەبانی، حاجی قادری كۆیی، وەفایی و حەریق) دەكات و فۆكەس دەخاتە سەر رووداوە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی سەردەمی ئەوان و كاریگەرییان لەسەر دەقە شیعرییەكانیان". 
 
مەجید ساڵح وتیشی: كتێبەكە لە ئەرشیفی تایبەتی كاك نەوشیروان و دوای كۆچی دوایی لەناو كۆمپیوتەرەكەیدا دۆزراوەتەوە، هەروەها چەند كۆمپیوتەرێكی دیكەی ماون كە تاوەكو ئێستا نەمكردوونەتەوە و لە دەرەوەن، دوای هێنانەوەیان ئەوانیش دەكەمەوە و رەنگە لەنێو ئەوانیشدا كتێب و نووسراوی دیكەی ئەدەبی هەبن.
 
لەبارەی وادەی بڵاوكردنەوەی كتێبەكە، مەجید ساڵح وتی: "ئەو كتێبە درێژكراوەی زنجیرە كتێبی (بەدەم رێگاوە گوڵچنین)ە .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×