ترەمپ: ئەگەری هەیە گورزێكی زۆر بەهێز لە ئێران بوەشێنین
  2019-09-19       1686       

لەچوارچێوەی گرژییەكانی دوای هێرشەكەی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەوانەیە چارەسەری پرسی ئێران بە رێگەی ئاشتی نەكرێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەبارەت بە گرژییەكانی كەنداو لەدوای هێرشەكەی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە، بە كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمریكی راگەیاند"بزانین چی رودەدات، سیناریۆی زۆر هەن بۆ رودان، ئەگەر لەڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر بو ئەوە باشە، بەڵام رەنگە ئەمە رونەدات."

ترەمپ، هێمای بۆ ئەوە كرد كە هیچ كات، ئەمریكا وەك ئێستا لەڕوی سەربازییەوە بەهێز نەبوەو وتیشی"ئەگەری هەیە گورزێكی زۆر بەهێز بوەشێنین، ئێمە بەهێزترین وڵاتی جیهانین لەڕوی سەربازییەوە...ئەمەش دوای ئەوەی من هاتمە سەر حوكم رویدا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×