2019-10-08   1060     
ئاژانسی هەواڵیی شەرقوڵئەوسەت رایگەیاند، رایگەیاند كە هەزارو ٧٠ مامۆستا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ئیخوان موسلیمین لە ئەرك و خزمەتەكانیان دوورخراونەتەوە.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی شەرقولئەوسەت، تارق شەوقی، وەزیری پەروەردەو فێرکردنی میسر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وتوویەتی، “ئەو كەسەی كە لەو وەزیفەیەدا خزمەت دەكات، دەبێت خاوەن توانا و شارەزاییەكی باش بێت بەتایبەت لە بواری پەورەدە و فێركردن”.
هاوکات وەزیری پەروەردە و فێركردنی میسرباسی لەوەیشكرد، ئەو مامۆستایانە بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە ئیخوان موسلیمین بڕیاری دوورخستنەوەیان بۆ دەركراوە، بەدەر لەوەیش بڕیاردراوە كە وەزارەتی پەروەردە لە هەر بیرۆكەیەك پاك بكریتەوە كە كاریگەری دەبێت لەسەر قوتابیان.