لەباخێكی سیتەک ڕوفاتی سێ كەس دۆزرایەوە
  2019-10-08       1414       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەگوندێكی سەر بەناحیەی سیتەك، لەباخی هاوڵاتییەكدا گۆڕێك دۆزراتەوە، كە ڕووفاتی سێ كەسی تێدابووە.

ئاوێنه‌: پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هەواڵدەرێك سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دەكات كە لەكاتی هەڵكەندنی چاڵێكدا لەباخەكەیدا ئێسك و پروسكی مرۆڤی بەدی كردووە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی شارباژێڕ و ئاسایشی سنورەكە و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان دەگەنە شوێنی مەبەست"

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای هەڵكەندنی تەواوی گۆڕەكە دەردەكەوێت كە ئەو گۆڕە ڕوفاتی سێ‌ كەسی تێدابووە كە جلی كوردی و پانتۆڵیان لەبەردا بووە."

راشیگەیاندووە، "هەروەها لەناو گۆڕەكەشدا سێ‌ پارچە دراوی 50 فلسی و ناسنامەیەك دۆزراوەتەوە."

روونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا ڕوفاتەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×