ئه‌مریكا: هێرشه‌یكه‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی مه‌ترسیدار نه‌بوو
  2020-01-15       661       

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باكوری به‌غداد مه‌ترسیدارنه‌بووه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌نتاگۆن، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌، تەنیا یەک موشەک لە دوری 2 کیلۆمەتر لە بنکەکە کەوتووە.

به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی له‌ هێرشه‌كه‌دا 8 كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ كراوه‌ و به‌شێكیش له‌ كاتیۆشاكان له‌ ناوه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

پـێشتر شانه‌ی  ڕاگەیاندنی ئه‌منی  لەسەر ڕایگه‌یاندبو، بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تاجی لە باکوری بەغدای پایتەخت بە موشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بنکەی تاجی ده‌كه‌وێته‌ باكوری به‌غدادی پایته‌خت و هێزی ئەمەریکایی لێـیە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×