2020-01-16   3005     
سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەڵێت ''ئێستا کە نەوتی سووریا لە کونترۆڵی هێزەکانی ئێمەدایە بەکەڵک وەرگرتن لەو نەوتە یارمەتیی دۆستە کوردەکانمان دەدەین''.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕایگەیاند: ''خەڵک لە من دەپرسن بۆچی هێشتا لە سووریا ماونەتەوە؟ وەڵامی من ئەمەیە چونکە نەوت لە ژێر کونترۆڵی ئێمەدایە، ڕاستییەکەی دەڵێم ئەم کارە لەبارەی عێراقیش ئەبێت ئەنجام بدەین''.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژهی بهوهشدا ''خەڵک دەڵێن ترەمپ هێشتا لە سووریایە. بەڵێ وایە ئێستا نەوت لە کونترۆڵی ئێمەدایە''.
ترەمپ جەختی کردەوە درێژەی ئامادەبوونی هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا ئەو مۆڵەتەمان پێدەدات ''یارمەتیی دۆستە کوردەکانمان بدەین چوونکە ئەوان لێرە بە دارای و ماڵ گەیشتوون. كه ماوەیهک داعش دەستی بەسەردا گرتبوو بەڵام ئێستا لە کونترۆڵی سەربازەکانی ئێمەدایە''.