2020-01-16   3583     
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لەڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەدا، هاوڵاتی (مەجید برایم عەبدوڵا)، لەناو بەندیخانە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "دوای دەستبەسەردا گرتنی ٦٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتی (مەجید برایم عەبدوڵا)، ڕەزامەندی دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سە بە شارۆچکەی هەریر".
روونیشیکردووەتەوە، "لە کاتی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراودا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بە ئامادەبوونی ئەندامی خێزانەکەی، کەسێکی تر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرا و بڕێکی تری ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا".
لەراگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە، "بەداخەوە لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەدا، ناوبراو لەناو بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، دوای ئاگادارکردنی بەڕێز دادوەر، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەلێر کرا، شایەنی باسە تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەم دۆسیەیە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەستن".
پێشتر میدیای یه‌كێتی رایگه‌یاندبو كه شه‌وی 13/14ی 1ی 2020 مه‌جید ئیبراهیم عه‌بدوڵا، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ر لیوای 7ی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه به‌زۆر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌برێت، ئه‌مڕۆش 16-1-2020 ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سوكاری مه‌جید ئیبراهیم-یان ئاگادار كردۆته‌وه كه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه، كه ئێستا له‌پزیشكی دادوه‌ریی هه‌ولێره.