''تەنها لە خانەنشینی پەرلەمانتاراندا مانگانە یەك ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت''
  2020-01-18       1765       

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ پەرلەمانی كوردستان، لەرێگەی 8 خاڵەوە وردەكاری یاسای چاكسازی بڵاودەكاتەوە‌و دەڵێت، ''مانگانە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار تەنها لە مووچەی پلە باڵاكان دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت''.

ئاوێنه‌: راهی رەهبەر سەید برایم، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردوە، ''مووچەی 464 پلە باڵا كە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری مانگانە دەكات هەڵوەشێندرایەوە، ئەمە جگە لەوانەی لە سلكی سەربازی بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، هاوكات خانەشینی پلە باڵاكان بەرێژەی لەسەدا 30 كەمكرایەوە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لەسەرووی 45 ساڵەو خزمەتی 15 ساڵیان هەیە، بۆ ئەوانەش كە تەمەنیان لەخوار 45 ساڵە‌و 15 ساڵ خزمەتیان نیە بەڕێژەی لەسەدا 55 كەمكراوەتەوە، بەوپێیە تەنها لە خانەنشینی پەرلەمانتاراندا مانگانە یەك ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت''.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ''دادوەر‌و داواكاری گشتی بەرێژەی لەسەدا 70ی مووچەكانیان خانەنشین دەبن كە پێشتر لەسەدا 100 بووە، جگە لەوەش خانەنشینی پلە باڵا‌و تایبەت لە حكومەت لەسەدا 80وە بۆ لەسەدا 50‌و لەسەدا 60 كەمكراوەتەوە''.

هەروەها پلەو بڕوانامە‌و خزمەت دەبنە تەواوكەری یەكتری‌و ئەوانەی بە نایاسایی كراون رێكدەخرێنەوە. جگە لەكەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسیش هیچ كەسێكی دیكە دوو مووچەی نابێت، هەروەها پاسەوانی بەرپرسان رێكدەخرێتەوە‌و دەخرێنەسەر وەزارەتی ناوخۆ. هاوكات قەرزی كۆمپانیاكان كە زیاترە لە مووچەی مانگێكی فەرمانبەران، دەبێت وەربگیرێتەوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، بۆ زیادكردنی مووچەی 90 هەزار خانەنشین تەرخان دەكرێت، كە مووچەكانیان كەمترە لە 300 هەزار دینار.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×