ناحیەی كۆڵەجۆ..هێزەکانی پێشمەرگە ڕێگە لەچوار هەمەری سوپای عێراق دەگرن
  2020-01-27       1557       

لەسنوری ناحیەی کوڵەجۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕێگە لە چوار هەمەری سوپای عێراق دەگرن کە هاتبونە سنوری پێشمەرگەو دەیانگەڕێننەوە بۆ سنوری سوپای عێراق.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: رائید ئارام، بەرپرسی بەشی جوڵان لەلیوای پێنج لەسنوری کوڵەجۆ رایگەیاند" ئەمڕۆ چوار هەمەری سوپای عێراق هاتون بە ئاڕاستەی گوندی "سەید مراد عەلی خەڵەف" کە لەژێردەسەڵاتی پێشمەرگەدایە."

وتیشی"دوای ئەوەی دەورە دران لەلایەن پێشمەرگەوە، ڕۆیشتین بۆ لایان، موقەدەم ڕوکنێک بو وتی هاتوین بۆئەوەی هەماهەنگیمان هەبێت، بۆ لای ئێوە هاتوین، ئێمەش پێمان وتن هەماهەنگی بەم شێوەیە نابێت، ئەبێت بەشێوەی ڕەسمی بێت مەرجەعتان هەیە لیواتان هەیە ئێمەش لیواو وەزارتمان هەیە. "

هێمای بۆ ئەوەشکرد"پێمان راگەیاند کە ئەمە سنوری دەسەڵاتی پێشمەرگەیە لەهیچ کەسێک قبوڵناکەین بەم سنورەدا بێت، دواتر داوای لێبوردنیان کرد و ئامر لیواش هات و قسەی لەگەڵکردن هەمان شتیان وت."

رائید ئارام وتیشی"دواتر بردمانن لەودیوی گوندی "سەید"ەوە بەدیوی "گوندی برایم سمین" و ناحیەی قەرەتەپەدا ڕەوانەمان کردن."

ئەو بۆشاییەی لەنێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەدا هەیە چەکدارەکانی داعش چەندین جار وەک هەلێک لەڕابردودا قۆستویانەتەوەو هێرشیانکردوەتە سەر هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×