بەرشەلۆنە بەسەر ریاڵ مەدرید سەردەكەوێت
  2019-02-28       714       

شەوی رابردو، لەیاری گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بەسەر یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوت‌و توانی بە 3 گۆڵی بێ‌ وەڵام یارییەكە بباتەوە.

ئاوێنە: شەوی رابردو لەیارییەكی ئاست بەرزدا هەردو یانەی بەرشەلۆنە‌و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەیاری گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیا بەیەك گەیشتن، لە گێمی یەكەمی یارییەكە هیچ كام لەو دو یانەیە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات.

دواتر لە خولەكی لویس سوارێز لەخولەكی 50 گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد، لە خولەكی 69 یش یانەی ریاڵ مەدرید بە هەڵە گۆڵێكیان لەخۆیان كرد، هەروەها لەخولەكی 73 جارێكی دیكە لویس سوارێز بەلێدانی سزا گۆڵی سێهەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد. 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×