هەڕەشەی كوشتن لە باڵیۆزی روسیا لەئەنكەرە دەكرێت
  2020-02-14       1300       

ئەلێكسی یەرخۆف، باڵیۆزی روسیا لە توركیا رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئیدلبی سوریاوە هێستریایەكی دژبە روسیا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەتوركیا دروست بوەو هەڕەشەی كوشتیان لێ كردوە.

ئاوێنە: ئەلێكسی یەرخۆف لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیك-ی روسی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەم كە گرژییەكانی سوریا ئازاردەرن و زۆر جێی نیگەرانین، لەسەرەتادا چەند ئەفسەرێكی روس كوژران و دوای ئەوەش چەند سەربازێكی تورك.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئیدلب هەیە، هەڕەشەی لێكراوەو بەشێك لە هەڕەشەكان بریتی بون لە "ماڵئاوایی لە ژیانت بكەن"، "هیچ كەس بۆت خەمگین نابێت"، "ئێستا كاتی ئەوەیە لەناوببرێیت."

میدیاكانی روسیا لەزاری ئیرینا كاسیمۆڤا، پاشكۆی رۆژنامەوانی نوێنەرایەتی دیپلۆماتی روسیاوە بڵاویان كردۆتەوە، لەسەر داوای ئێمە، دەسەڵاتدارانی توركیا رێوشوێنی ئەمنی زیاتریان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەنكەرە گرتۆتەبەر.

پێشتر لە ساڵی 2016، ئەندریە کارلۆڤ، باڵوێزی روسیا لە ئەنكەرە بە دەستی نەتەوەپەرستێکی تورک کوژرا.



زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×