2020-02-14   520     
پۆلیسی هاتوچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه كه لهئهنجامی روداوێكی هاتوچۆ لهسهر رێگهی كهلار – سلێمانی 7 كهس برینداربون.
ئاوێنه: پۆلیسی هاتوچۆی گهرمیان رایگهیاندووه، روداوەکە لەنێوان دو ئۆتۆمبێلدا بووە، لەجۆری نیسان سەنی کە بەئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتووەو تویۆتا بیکاشۆ كه بەئاراستەی کەلار چووە رویداوە.
رونیشیكردهوه، شۆفێرو سەرنشینی هەردو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان 8 کەس بووە حەوتیان بریندارنو رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، خۆشبەختانە دۆخی بریندارەکان باشە و چارەسەری پێویستی یان بۆکراوە.