پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوای شێلانی منداڵێك بە ئۆتۆمبێل، هەڵاتبو
  2020-02-26       658       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ساڵی رابردو بە ئوتومبێل منداڵێكی شێلابو و دواتر هەڵاتبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 12/5/2019 ئوتومبێلێك لەقەزای چەمچەماڵ منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان دەشێلێت و هەڵدێت، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان منداڵەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانلەدەستدەدات .

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركرد بەڵام لەبەر نادیاری شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتبار لەوماوەیەدا نەدۆزرایەوە .

وتوشیەتی"پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەركەوت كە تۆمەتبار هاتوچۆی شاری سلێمانی دەكات بۆیە لە شەوی 25/2/2020 توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا."

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەئێستادا تۆمەتبار (ب. ت. ر.) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×