2020-03-26   345     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ی ئازار/ مارسی 2020) ئه‌نجامی نوێی ژماره‌یه‌ك پشكنینی دیكه‌ی راگه‌یاند.
ئاوێنه: له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دوێنێ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 100 كه‌س و به تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌ته نوێیانه‌ی هه‌ولێرش ژماره‌كه هه‌ڵكشا بۆ 103 تووشبوو و 2 گیانله‌ده‌ستدان.