نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
ئاشكرایده‌كات كه كوڕی ناوبراو كاندیده بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌كابینه‌ی
نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا و له‌زاری مه‌حمود سه‌نگاویشه‌وه وتویه‌تی: ڕێگە نادات غه‌دری لێ بكرێت.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه كه مەحمود سەنگاوی بە تەواوی پشتیوانی بڕیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان دەکات و دڵنیایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ حکومەتی داهاتوی هەرێمی
کوردستان کەسانی بە ئەزمون و چالاک و بەتوانا دەنێرێت نەک کەسانێکی لاواز لە بڕیار‌و
ناپاک لە لایەنی داراییدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه مەحمود سەنگاوی بڕوای
وایە دەبێت کاندیدان بۆ پۆستەکانی حکومەتی هەرێم پاش ئەوەی بە سەرجەم فلتەرەکاندا تێپەڕدەبن
بە دەنگدان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵببژێردرێن و هەر کەسێکیش بۆ هەر پۆستێک خۆی
کاندید بکات ئازادە و مەحمود سەنگاوی پشتیوان و پاڵپشتی هەر کاندێکی چالاک و بەتوانا
و بەئەزمونە بۆ هەر پۆستێک.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه"بە پێویستیشی دەزانین
ڕایبگەیه‌نین کە کوڕی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی (کاروان مەحمود سەنگاوی) کاندیدە بۆ پۆستی
وەزیری پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانداو هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی وەک هەر کادرێکی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوان و پاڵپشتی دەبێت تاکو ئەو شوێنەی کە پەیڕەوی ڕێبازە
پیرۆزەکەی یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال بکات و ڕێگەش بە غەدر لێکردنی نادات وەک هەر کادرێکی
تری چالاکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان."