سلێمانی: لەناوبردنی خورما
  2019-05-15       446       



به‌گومانی خراپ بوون، ئاسایشی سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌رامبه‌ری‌.



ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (27) تۆن خورمادا گرتووه‌ كه‌گومانی خراپ بوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست. 



ئه‌و خورمایه‌ی ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌ له‌جۆری زهدیه‌ ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاو خواردن نییه‌.



‌ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×