موشه‌كێكی كاتیۆشا له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌
  2019-05-19       1556       

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر موشه‌كێكی كاتیوشا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ئاوێنه‌: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ موشه‌كێكی كاتیۆشا له‌ ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ له‌زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێكه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ موشه‌كه‌كه‌ له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه‌ هاتوه‌ له‌دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناوچه‌ی سه‌وز-یان به‌ڕوی هاتوچۆدا داخستوه‌.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×