ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی
عێراق ده‌ڵێت، دیارنه‌مانی موچه‌ی دو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لای به‌رپرسانی عێراقی
بۆته" یه‌قین"، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له پێنه‌دانی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وا حكومه‌تی عیراقی ده‌توانێت به "تاوانی دارایی"
سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم تۆمار بكات.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، كه په‌رله‌مانتاری
كۆمه‌ڵی ئیسلامییه له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ(هه‌ینی)، له‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ
به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا لەبارەی ئەو ڕونکردنەوەیەی داویانه‌ته سەرۆکایەتی پەرلەمان
وتی"ئەو ڕاپۆرتەمان لەسەر داواکاری سەرۆکایەتی پەرلەمان بو سەبارەت بەوەی کە وەزیری
دارایی عێراق بانگ بکرێت بۆ ئەوەی ڕونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی ئەو بڕگانەی یاسای بودجە
کە پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە بزانرێت چۆن خەرج کراوە، ئەم ڕاپۆرتەش لەچەند
ڕاسپاردە و خاڵێک پێکهاتوە کە بەرزدەکرێتەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا بخرێتە
بەردەم پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی راپۆرته‌كه ببێتە ڕاسپاردەیەک و حکومەت لەسەر ئەو بنەمایە
لێپرسینەوە بکات."
وتیشی "بابەتی دیارنەمانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
لە بەغداد لە گومان دەرچوە چونکە وەزیری دارایی هەرێم بە ئاشکرا باسی لەوە کرد کە ئەوان
پێنج موچەیان وەرگرتوە بەڵام تا ئێستا دو موچە خەرج کراوە بەتەواوی و دەستیان کردوە
بەدابەشکردنی موچەی سێیەم واتە دو موچە تا ئێستا بەلاڕێدا براوە بۆیە یەککێک لەبڕگە
گرنگەکانی ئەو ڕاپۆرتە کە ئێمە هەرچوار ئەندامە کوردەکە جەختمان لێی کردۆتەوە ئه‌وه‌یه
کە دەبێت ئەو پارەیەی لەبەغداوە تایبەت کراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت بە
موچەی فەرمانبەران ئەگەرنا حکومەتی عێراق ئیجرائاتی خۆی دەگرێتە بەر بەرامبەر بە بەرپرسانی
هەرێمی کوردستان."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا نەدانی دو موچەی فەرمانبەرانی
هەرێم بۆتە بابەتی پرسیار لای بەرپرسانی عێراقی؟ ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی" بەڵێ
بێگومان، چونکە پەرلەمانتارە عەرەبەکان "موتابەعەی" میدیا کوردییەکان دەکەن
و ئەو میدیایانەی کە بابەتەکان وەردەگێڕن بۆ عەرەبی بۆیە میدیا کوردییەکان یا هەندێک
لە میدیای ئۆپۆزسیۆن ئەو بابەتەیان گواستۆتەوە لەسەر زاری وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانەوە
کە بەڵێ موچەی تەواو نەدراوه بەفەرمانبەرانی هەرێم لانی كه‌م دو موچه‌یان نه‌داوه
به‌فه‌رمانبه‌ران بۆیه ئه‌مه بۆته" یه‌قین "كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
نه‌دراوه ئه‌و پارانه له‌شتی تردا خه‌رج كراوه بۆیه ئه‌وان نیگه‌رانن له‌م ڕوه‌وه
به‌ڵام ئێمه وه‌ك نوێنه‌ره كورده‌كان توانیمان مادده‌یه‌ك بچه‌سپێنین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت."
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند"ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند
نه‌بێت به پێدانی موچه‌ی ئه‌و دو مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وا به‌غداد ده‌توانێت به‌پێی
یاسای بودجه داوا له‌هه‌رێم بكات ڕونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر شێوازی خه‌رجكردنی پاره‌ی
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه
ئه‌وا ده‌بێته "تاوانی مالی" و عێراق ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر هه‌رێم و
به‌رپرسانی هه‌رێم تۆمار بكات، ڕێگای تریش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جێگره‌وه هه‌یه
كه حكومه‌تی عیراقی دور نیه خۆی ڕێگا چاره‌ی تر بدۆزێته‌وه تا خۆی موچه بداته
پارێزگاكان كه ئه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه ئه‌وانن هۆكاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری هه‌رێم."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم
ئاماده‌نه‌بون موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرن ئه‌وا فه‌رمانبه‌ران بێ موچه ده‌كرێن
كه زه‌حمه‌ته بوێرێت شتی وابكات، چونكه ئێمه وه‌ك نوێنه‌ره كورده‌كان بڕگه‌ی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌رانمان چه‌سپاندوه بۆیه زه‌حمه‌ته جارێكی تر بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم ڕوبدات، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین میكانیزمێك بدۆزینه‌وه بۆ پێدان و گه‌یاندنی
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم."
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید جه‌ختی كرده‌وه"ئه‌گه‌ر هه‌رێم
پابه‌ند نه‌بێت به‌پێدانی موچه‌ی ئه‌و دو مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و موچه‌ی
سه‌رجه‌م مانگه‌كان ئه‌وا جارێكی تر وه‌ك لیژنه‌ی دارایی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و ڕاسپارده‌كانی
خۆمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌ین."