بڕیارە پاڵاوگەیەکی گهوره ھاوشێوەی خەبات و بازیان لە
سنوری پارێزگای دھۆک دروست بکرێت و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ
وزە دەڵێت، دامەزراندنی ئەو پاڵاوگەیە چەندین سودی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت.
ئاوێنه: بێوار خونسی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی
کوردستان بۆ وزه، بە ماڵپەڕی رهسی پارتی ڕاگەیاند"بەر لە ھاتنی شەڕی داعش بڕیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوە بو پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوت لە سنوری پارێزگای دھۆک دابمەزرێت،
پێم وایە لە ساڵی ٢٠١٤ـوە فەرمانی دامەزراندنی ئەو پاڵاوگەیە دەرچوە، بەڵام بەھۆی شەڕی
تیرۆریستانی داعشەوە کارەکەی دوا کەوت."
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وتیشی"ھەوڵ
دەدرێت پیشەسازی لە نەوتدا بکرێت، لەبەر ئەوەی داھاتێکی زۆری بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان
و خەڵکیش دەبێت، ئەگەر ئێستا بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار بفرۆشین، بەڵام لە دوای پاڵاوتنی
داھاتەکەی دەبێتە دو بەرامبەر."
خونسی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد"پێم وایە ھەرێمی کوردستان
پێویستی بە پاڵاوگەی پێشکەوتو ھەیە، لەبەر ئەوەی ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر
بەنزین ھەیە، ئەوەش بەئاسانی بەدەست ھەرێمی کوردستان ناکەوێت."
لەبارەی شوێنی دروستکردنی پاڵاوگەکەوە، وتی"قەزای شێخان
باشترین شوێنە بۆ دانانی پاڵاوگەیەکی نەوت، چونکە دەوروبەری شێخان ھەموی کێلگەی نەوتە
و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت و سودی زۆری دەبێت."