پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی بەرفراوان لە گوندی "سەرقەڵا" ی سەر بە ناحیەی سەنگاو نزیكەی 50 دۆنم لەپوشو پاوان دەسوتێت.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی رایگەیەنراوێكی لەسەر سوتانی نزیكەی 50 دۆنم پوشو پاوانی لە ناحیەی سەنگاو ئاشكرا كرد، باس لەوەش دەكات هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە.
راگەیەنراو
لە ناحیەی سەنگاو نزیکەی (50) دۆنم پوش وپاوان سوتا
ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردە ترسناکانەی کە دەبێتە گەورەترین هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر سامانی گشتی ، خۆشبەخاتە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵ ماندووبوندان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکان بەهۆکارە لە ناحیەی سەنگاو (50) دۆنم پوش و پاوان سوتا.
ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە لە گوندی (قەڵا) سەر بەناحیەی سەنگاو دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگاو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانرا بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت زیانی ئاگرەکە نزیکەی (50) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.