لیژنەكانی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی كافتریای "جێ ژوانی" یاران دادەخەن، راشیدەگەیەنن منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان سەردانیان كردوە‌و پابەندی مەرج‌و رێنماییەكانیش نەبون.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" لبژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایانگەیاند قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریا، كۆفی شۆپی كێشانی نێرگه‌له، فرۆشیاران و یانه‌كانی خواردنه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه رێگری له منداڵی خوار هه‌ژده ساڵ بكه‌ن له هاتوچۆكردن بۆ شوێنه‌كه‌یان و نێرگه‌له و خواردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه روبه‌روی داخستن ده‌بێته‌وه، دەشڵێن " به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ و پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریای جێژوانی یاران داده‌خات".
راشیدەگەیەنن جگه له هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده ساڵ كافتریای جێژوانی یاران، پابه‌ند نه‌بووه به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مۆڵه‌تی كاركردنی له گه‌شتوگوزار وه‌رنه‌گرتووه هه‌روه‌ها كامێرای چاودێری له شوێنه‌كه‌یدا دانه‌ناوه كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بۆ كاركردن.