2019-07-16   1088     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراوه هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وا رێگای دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەبەرامبەر ئەمەدا باسی لەوەکرد کە بە هۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە مەترسیی پێکدادان لە ئەنجامی رووداو یان "رووداوی پلان بۆ داڕێژراو" هەیە.
ئاوێنه: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێویستی زانیوە لە پێناو کرانەوەی رێگای دانوستان لە نێوان تاران-واشنتۆندا پێویستە ئەمریکا ئەو سزایانەی کە لە دوای کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی سەپاندوویەتی، هەڵبگرێت و وتی: "ئەو کاتەی کە سەرۆک ترەمپ ئەو سزایانە هەڵدەگرێت کە دوای دەستبەکاربوونی سەپاندوونی، رێگای دانوستان دەکرێتەوە".
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی کە دەکرێت دانوستان لەبارەی پرۆگرامی مووشەکی بالیستیی ئێرانەوە بکرێت یان نا، محەمەد جەواد زەریف وتی: "با لەو بابەتەی کە ئامادەین دەست پێ بکەین، ئەگەر بێت و هەست بە پێویستی تاوتوێکردنی موشەکی بالیستیی بکەین، ئەو کاتە بڕیاردەدەین کە دەتوانین چی بکەین".