2019-08-06   929     
به‌وته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی "تیرۆریستی" داعش خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره.
ئاوێنه: لهڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش كه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌و ماڵپه‌ڕی (الموسوعه) بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه، رێكخراوی "تیرۆریستی" داعش خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره.
گۆتێرێس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه رێكخراوی "تیرۆریستی" داعش دوای ڕوخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی لهعێراقو سوریاوو نه‌بونی هیچ پشتیوانییه‌كی دارایی بۆ داگیركردنی ناوچه‌كان، به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش كاتییه‌و به‌دور نازانرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا ناڕهسمییهكانهوه به‌كاریبهێنێت بۆ پشتیوانی كرده‌وه‌كانی لهعێراقو سوریا‌و وڵاتانی تر.