بزوتنەوەی نەهزەی تونس عبدالفتاح مۆرۆی وەکو كاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تونس نیشان دا
  2019-08-07       709       
بزووتنەوەی نەهزەی تونس، دوای کۆبوونەوەی پارەتەکەیان بە یەک دەنگی عبدالفتاح مۆرۆی وەکو كاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تونس نیشان دا.

ئاوێنه‌: باس لەوە دەکرێت، ڕەشید غەنووشی ڕابەری بزووتنەوەکە مۆرۆی وەکو بەربژێری سەرۆک کۆماری تونس پێشکەش کردوە.

لای خۆشیه‌وه‌ حەمادی جەبالی، سەرۆك وەزیرانی پیشووتری تونس رایگەیاند، ''وەك كەسێكی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی خۆم كاندیدكردووە''.
 
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا حەمادی جەبالی  باسی لەوەكرد كە وەك كەسێكی سەربەخۆ و بێ‌ پاڵپشتیكردنی هیچ پارتێك لە پێناو خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەی، بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی خۆی كاندیدكردووە.

شایەنی باسە ناوبراو كە تا ساڵی ٢٠١٤دا سەركردەبوو لە بزووتنەوەی نەهزە ئاماژەی بەوەشدا كە كارنامەكەی جەخت دەكاتەوە لەسەر پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی.

جێگای ئاماژەیە حەمادی جەبالی لە ئاداری ٢٠١٤دا، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە ئەمنیدارێتی گشتی بزووتنەوەی نەهزە راگەیاندبوو و لە ئەیلوولی هەمان ئەو ساڵەدا رایگەیاندبوو كە بە تەواوی لە بزووتنەوەكە جیابووەتەوە.

دوای کۆچی دوای سەرۆک کۆمار باجی قائید سیبسی لە ٢٥ی تەمووز بڕیار درا کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تونس لە ١٥ی ئەیلوول ئەنجام بدرێت کە پێشتر بڕیاربوو لە ١٧ مانگی ١١ ئەنجام بدرێت. سەردانی بەربژێری بۆ سەرۆک کۆماری لە ٩ی ئاب کۆتای دێت. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×