سایتی ئاوێنه ئۆنڵاین، سایتێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و هه‌مه‌ڕه‌نگە.
سایتی ئاوێنه هه‌ڵده‌ستێت به‌روماڵكردنی سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی تێدایه، ئه‌مه جگه لە گرنگییدان بە هه‌واڵه گرنگه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه و جیھان.
ئاوێنه له‌ساڵی 2006وه ده‌ستبه‌كار بوه، سه‌ر به‌كۆمپانیای ئاوێنه‌یه بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه.
كۆمپانیای ئاوێنه، كۆمپانیایه‌كی سنوورداره له بواری میدیا‌و بڵاوكردنه‌وه‌دا كارده‌كات. موڵكی كۆمه‌ڵێك وه‌ربه‌رهێنه، كه ئامانج‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوێنه كۆی كردوونه‌ته‌وه، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و پرنسیپەی كه “كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ناتوانن ئازاد بن، تا له‌ڕووی دارایی‌و ئابوورییه‌وه ئازاد نه‌بن له ده‌سه‌ڵات‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌كان“. لێره‌شه‌وه پرۆژه‌یه‌كه بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری میدیادا.
كۆمپانیای ئاوێنه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یە، لە ڕێگای سایتی ئاوێنه‌وە خزمه‌تگوزارییە رۆژنامەوانییەکانی بە خۆڕایی پێشكه‌شی هاوڵاتیان دەكات.
سایتی ئاوێنه ئۆنڵاین ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و نیوتراڵ و پرۆفیشناڵی رۆژنامەگەری دیجیتاڵی. خواستی سایتی ئاوێنە ئۆنڵاین بەتەنھا روماڵکردنی رووداوەکان و گەیاندنی ھەواڵی ڕۆژانە نییە، بەڵکو ھاوکات دەیەوێت بشبێت بە سەکۆیەک بۆ بیروڕا جیاوازه‌كان و بنجبەستکردنی كولتووری جیاوازیی و یه‌كتری قبوڵكردن. کولتوورێک کە ئامانجی رەخساندنی زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گروپه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌جۆرێك كه لۆژیکی دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتن، جێگا‌ی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی بگرێته‌وه.
ئاوێنه ئۆنڵاین خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌ییه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا و رووداوەکانی. هه‌وڵ ده‌دات بڵندگۆی ئه‌و ده‌نگانه بێت كه له‌به‌ر بێ دەرفەتی، كه‌س نایان بیستێت. واته كه‌ناڵێكی سەربەخۆ بێت بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناڵێكیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن.
سایتی ئاوێنه ئۆنڵاین پرنسیپ‌و ئێتیکە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌وانی به‌بنه‌ما‌و بناغه‌ی كاری خۆی ده‌زانێت. دەیەوێت به پێشكه‌شكردنی بەدواداچون و به‌رهه‌می ئاوسەنگی رۆژنامه‌وانیی، متمانه‌ی وه‌رگر به‌ده‌ست بێنێت.