عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ خانەنشینان كرد
  2023-12-03       185       

حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ ی خانەنشینانی سەربازیی و شارستانیی كرد، هاوكات لە ڕێی هەژماری بانكییەوە مووچەكەیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ی خانەنشینانی هەردوو جۆری سەربازیی و شارستانیی كردووە، لە كاتێكدا كابینەی نۆیەمى هەرێم مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی دابەش نەكردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، لە ڕێی هەژمارێكی بانكییەوە مووچەی خانەنشینان دابەش دەكەن، هاوكات خانەنشینانی سەربازیی و شارستانییان ئاگادار كردووەتەوە لەوەی لەڕێی نامەیەكەوە ئاگادارییان دەكاتەوە بە چوونی مووچەكەیان بۆ سەر هەژمارە بانكییەكە.

لە كاتێكدا عێراق مووچەی خانەنشینان بۆ كۆتایی ساڵ دابەش دەكات، تا ئێستا مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان چارەنووسى مووچەی سێ مانگی ئەمساڵیان بە نادیاری ماوەتەوە، هەروەها تا ئێستا چەند ڕۆژێكی ماوە بۆ كۆتاییهاتنی وەرزی پایز، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی وەرزی هاوینیان وەرنەگرتووە، ئەمەش شكستی كابینەی نۆهەم بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی نیشانی هاووڵاتیانی كوردستان دەدات، بەو جۆرەی كابینەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خەمی هیچ سێكتەرێكی خزمەتگوزاریی هەرێم و دانیشتووانەكەیدا نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×