لە بەریتانیا یادی کاوە گەرمیانی بەرز ڕاگیرا
  2023-12-06       1066       

دوێنێ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/۱۲/٢٠٢٣، ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە هەریەک لە شارەکانی (لەندەن، گڵاسگۆ، بێرمینگهام و نیوکاسڵ) خۆپیشاندانێکی سازکرد بۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم، کاوە گەرمیانی.

 

ئاوێنە: یادەکە لەژێر ناونیشانی (بەڕێگەتدا ڕێ دەگرین)، لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ لە شارەکانی بەریتانیا بە ئامادەبوونی کوردانی دانیشتووی بەریتانیا دەستیپێکرد. تیایدا وتاری بنەماڵەی شەهید کاوە، وتاری ڕێکخراو بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی، کورتەیەک لە ژیانی کاوە گەرمیانی و چەندان چالاکیی تر، لەگەڵ داگیرساندنی مۆم و دانانی گوڵی ڕێز و وەفا لەسەر وێنەی شەهید، یادەکە بەرز ڕاگیرا.

لە یادەکەدا شەرمەزاری ئەو کردە تیرۆریستییە کرا کە لەلایەن بکوژانی دەنگی ئازادەوە پێی هەستانو ڕووی تاریکخوازی خۆیان بۆ هەموو دنیا بەیانکرد.

ئەنوەر عومەر مەحموود، ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە لە هەرێمی سکۆتلەندا بە "ئاوێنە"ی ڕاگەیاند؛ "کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەوانێکی ئازا و ئازاد بوو، خەمی ئەو گۆڕانکاریی بوو بۆ ژیانێکی باشتر و حوکمڕانییەکی تەندرووست؛ بۆیە ئێمەش وەک وەفایەک یادی ئەم ڕۆژنامەنووسەمان بەرز ڕاگرت. ئەو لەپێناو ئێمەدا گیانی خۆی دانا، بۆیە گرنگە هەردەم یادی کاوە و هەموو هاوڕێگایانی کاوە بە بەرزی ڕابگرین و دژی بکوژانی دەنگی ئازاد بوەستینەوە."

کاوە ئاوێنەی خستە بەردەم ڕووی گەندەڵیی و ستەمکاریی بەرپرسان، پێی گوتن ئەوە ڕووی ڕاستی ئێوەیە! ئەمە جێگەی هەزمکردن نەبوو بۆ ئەوان، بۆیە هەرزوو ویستیان ئەو دەنگە ئازادە کپ بکەن. سەرەتا بە هەڕەشەکردن، دواتر بە ئەشکەنجە و لێدان؛ ئەم دەنگە کپ نەکرا. بۆیە لە شەوێکی ساردی گەرمیاندا و لەنێو باوەشی گەرمی دایکیدا، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، تیرۆر کرا.

هاوشان لەگەڵ یادی کاوە گەرمیانیدا؛ یادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس "شوکری ڕێکانی" کە لە ۱/۱۲/۲۰۱٦ تیرۆرکرا، بەرز ڕاگیرا. هەروەها خۆڕاگری زیندانیانی بادینان نرخێنرا و، داوای ئازادبوونیان یەکێکی تر بوو لە بەرنامەی یادەکە.

شوێنی یادەکە: سکۆتلەندا - شاری گڵاسگۆ

وێنەگر: ڕەوا سەعید - فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×