وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوو کەشتی بارهەڵگر بە 87 هەزار تۆن برنجەوە گەیشتنە عێراق کە بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراک بەکاردەهێندرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند:" دوو کەشتی بارهەڵگر بە 87 هەزار تۆن برنجەوە گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسڕە، کە برنجی تایلەندی و ئەمەریکییان هەڵگرتووە".
باسی لەوەش کرد:" تیمێکی تاقیگە و پشكنین لە بەشی کۆنترۆڵی کوالێتی گەیشتوونەتە بەندەرەکە و سامپڵیان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی و دواتر ناردنی بۆ ناردنی بۆ بەشی سەرەکی لە بەغدا، بەمەبەستی ئەنجامدانی تەواوی پشكنینەکان".
راشیگەیاند:" دوای گەڕانەوەی پشکنینەکان، پلانێک دادەنرێت و برنجەکە رەوانەی سەرجەم بریکارەکان دەکرێت بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا".