وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ئیسرائیل لە پاراستنی زۆرترین هاووڵاتی سڤیلدا شکستی هێناوە
  2023-12-11       326       

ئەمەریکا گرنگترین پشتیوانیکارە لە ئیسرائیل لە جەنگەکەدا دژی چەکدارانی حەماس، دوێنێ یەکشەممە، ئه‌نتۆنی بلیكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی، سوپای ئیسرائیل لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەیدا بۆ پاراستنی زۆرترین هاووڵاتی سڤیلی فەلەستینی شکستی هێناوە کە هەوڵ دەدەن لە دەست هیرشەکانیان لە کەرتی غەززە هەڵبێن.

ئەنتۆنی بلینکن لە پڕۆگرامی State of the Union ی کەناڵی سی ئێن ئێن وتی، "دەبێت هاووڵاتییانی سڤیل بپارێزرێن." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل کەموکورتی لە پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیلدا هەبووە لە کاتێکدا لە هێرشەکەی دژی چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززە بەردەوامە.

باسی له‌وه‌ش كرد، " ئەوەی نایبینین نەهێشتنی کاتی ململانێیە بۆ ئەوەی بتوانرێت یارمەتی مرۆیی زیاتر بهێنرێتە ناو غەززەوە " و "هێڵە ڕوونەکانی سنووردانان" بۆ ئەو ناوچانەی ئیسرائیل هێرشییان ناکاتە سەر تاوەکو هاووڵاتییانی سڤیل ڕوویان تێبکەن و تێیاندا پارێزراو بن.

وتی، "پێمان وایە پێویستییەک هەیە بۆ هەوڵدانێکی زیاتر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل، بۆ ئەوەی ئەو بۆشایەییە کە هەیە لە نێوان ئەوەی کە ئیسرائیل بەڵێنیداوە بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و واقیعەکە کە تێیدا هەزاران کەس کوژراون، تاوەکو بکرێت بچووکتر بێت."

بلینکن لە پڕۆگرامی This Week ی کەناڵی ئەی بی سیدا وتی " بۆشاییەک هەیە لە نێوان نیازەکانی ئیسرائیل و ئەنجامەکانیدا."

وەزارەتی تەندروستی غەززە دەڵێت زیاتر لە 17,000 کەس کە زۆربەیان منداڵ و ژنن بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون، ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی حەماس لە 7 ی مانگی 10 دا هێرشییان کردە سەر ئیسرائیل و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن بەهۆی ئەو هێرشانەوە نزیکەی 1200 کەس لە ئیسرائیل کوژراون و نزیکەی 240 کەسی دیکە بە بارمتە گیراون. حەماس هێشتا 140 بارمتەی لەلاماوە.

بلینکن وتی " هەمووان دەیانەوێت جەنگەکە بە زووترین کات تەواو بێت." بەڵام ئەوە پەیوەستە بە ئیسرائیلەوە بڕیار بدات کەی هێرشەکانی ڕابگرێت. وتیشی حەماسیش دەتوانێت هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت و بارمتەکان ئازاد بکات.

بەڵام وتی " کاتێک هەڵمەتە سەربازییە گەورەکە کۆتایی دێت، ئەمە تەواو نابێت." ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل هەرگیز لە ئاشتییەکی هەمیشەییدا نابێت هەتاوەکو " داواکارییەکانی فەلەستینییەکان جێبەجێ نەکرێن."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×