ئیسرائیل: بە هەڵە سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە کوژراون
  2023-12-15       497       

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی سێ ئیسرائیلی و کەسێکی مەدەنی و دوو سەربازیان دۆزیوەتەوە کە پێشتر لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاوی کردووەتەوە، تەرمی سێ ئیسرائیلی و کەسێکی مەدەنی و دوو سەربازیان دۆزیوەتەوە، کە لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە کەرتی غەزە لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیرابوون.

بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، سوپای ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی وشکانی لە کەرتی غەزە بە هەڵە سێ بارمتە ئیسرائیلییەکەی کوشتووە.

لەو بارەیەوە دانیال هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەربازانی ئیسرائیل بارمتەکانیان دۆزیوەتەوە کە بە هەڵە لە لایەن سەربازانی ئەو وڵاتەوە کراونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئەو بارمتانە لە دەستی حەماس هەڵهاتوون یان خود ئازاد کرابوون.
باسی لەوەش کردووە، ئەو سێ بارمتەیە لە شوجاعیەی کەرتی غەزە کوژراون، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شوێنی شەڕێکی چڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بووە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی ئاگربەستێکی هەفتەیدا لە کۆتایی مانگی یانزەدا، حەماس زیاتر لە ١٠٠ ژن و منداڵ و بیانی کە وەکوو بارمتە گرتبوونی ئازادی کردن، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ٢٤٠ ژن و هەرزەکاری فەلەستینی لە زیندانەکانیدا ئازاد کرد و زیاتر لە ١٣٠ بارمتە هێشتا لە غەززە ماون، هەندێکییان لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بە مردوو ڕاگەیەندراون.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×