بنكەیەكی ئەمریكا لە سووریا بۆردوومان كرا
  2023-12-25       426       

گرووپی مەقاومەی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكایان لە گوندی خەزرا لە سووریا كردووەتە ئامانج، دەشڵێن، ئامانجەكانمان پێكاوە.

گرووپی مەقاومەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەكدا هەواڵی هێرشكردنە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكای لە سووریا بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكایان لە گوندی خەزرا لە سووریا كردووەتە ئامانج، دەشڵێن، ئامانجەكانمان پێكاوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی گەلی فەڵەستین ئەنجامدراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای فراوانبوونی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، ماوەی چەند ڕۆژێكە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەلایەن بەرەی مەقاوەمەوە دەكرێتە ئامانج، ئەمەش مەترسی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەكەدا زیاد دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×