حەماس لێدوانەكانی وتەبێژی سوپای پاسداران لەبارەی تۆفانی ئەقسا رەتدەكاتەوە
  2023-12-27       606       

بزوتنەوەی حەماس لێدوانەكانی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی تۆفانی ئەقسا رەتدەكاتەوە كە وتبوی، ئەو هێرشەی بزوتنەوەی حەماس کردیە سەر ئیسرائیل، لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بوە.

ئاوێنە: عەمید رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەکردنەوە بو کە هێزی بەرگریی فەلەستین لەدژی زایۆنییەکان ئەنجامیدا بەهۆی شەهیدکردنی لیوا (قاسم) سولەیمانی."

بەپێی ئاژانسە رەسمییەكانی ئێران عەمید رەمەزان شەریف وتبوشی، قاسم سولەیمانی بۆ ماوەی 25 ساڵ بەرپرس بو لە پێشکەشکردنی راوێژو پاڵپشتی بە هێزی بەرگریی لە سوریا و لوبنان.

 لەبەرامبەر هەر ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا ئەو لێدوانانەی وتەبێژەكەی سوپای پاسدارانی رەتكردەوەو وتی، چەندین جار هۆکارو پاڵنەرەکانی ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسایان رونکردوەتەوە كە "لە پێش هەمویانەوە بەهۆی ئەو مەترسییانەن کە لەسەر مزگەوتی ئەقسا هەبون."

بزوتنەوەی حەماس جەختی كردۆتەوە "هەمو ئەو کارانەی بەرگریی فەلەستین، وەڵامدانەوەن بۆ بونی دوژمن و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی داگیرکەران بۆ سەر گەل و پیرۆزییەکانمان."

بزوتنەوەی حەماس رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم هێرشێکی گەورەی لە ئاسمان، زەوی و دەریاوە کردە سەر چەند شوێنێکی ئیسرائیل، هێرشەکەی ناونا "ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا" و لە رۆژی یەکەمی نزیکەی 1200 کەس لە ئیسرائیل کوژران، هەروەها نزیکەی 240 کەسیان بە بارمتەگرتن. لەوکاتەشەوە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامەو پەیمانیشی داوە بەیەکجاری کۆتایی بە بزوتنەوەی حەماس بهێنێت.

 قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە 3-1-2020 لەئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە بەغدا کوژرا.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×