لیستەكەی هادی عامری بەناوی هاوپەیمانی "نەبنی" بە بردنەوەی 43 كورسی لەسەر ئاستی هەمو پارێزگاكانی عێراق، یەكەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی كە شەوی رابردو لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بڵاوكرانەوە، لیستی هاوپەیمانی نه‌بنی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری 43 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و بوه‌ته براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
لەپاش ئەویش لیستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی دێت كە به به‌ده‌ستهێنانی 35 كورسی بوه‌ته دوه‌م لیستی براوەی هەڵبژادنەكە.
هاوپەیمانی "قوەی دەوڵەتی وەتەنی" بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم لە پلەی سێیەمدا دێت كە 24 كورسی بەدەستهێناوە.
پاش ئەویش پارتی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی دێت كە له‌سه‌ر ئاستی عێراق، 21 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌ده‌ستهێناوه.