پەیامێك لە سودانی-یەوە دەربارەی هێرشەكەی سەر پیرمام
  2023-12-31       765       

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكەی سەر هاوینەهەواری پیرمام لە هەولێر دەكات.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان داوای لە دەزگا ئەمنییەكان كردووە لێكۆڵینەوەی فراوان لە هێرشە تاوانكارییەكەی سەر هاوینەهەواری پیرمام (سەلاحەدین) لە هەولێر بكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، راستەوخۆ دوای رووداوەكە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان داواكردنەوەی دۆسیەیەك لەسەر رووداوە تاوانكارییەكە كردووە و، دەزگا ئەمنییەكانی راسپاردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ زانین و ئاشكراكردنی وردەكاریی هێرشەكە، بەمەبەستی گەیشتنە ئەنجامی خوازراو و ئاشكراكردنی لایەنی ئەنجامدەر.

شەوی ڕابردو (30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بەدو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری پیرمام-هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا وتی، "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووەو تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکێدا لەبارەی هێرشکەوە رایگەیاند، "نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم".

مەسرور بارزانی داوای‌ لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد "بەکردەوە ڕێکاریی پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانەو سزادانی گرووپەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی  بۆ هێرش بەکار دەهێنرێن".

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×