سیستمی به‌رگری له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی به‌سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌دا خسته خواره‌وه كه هێزه ئه‌مریكییه‌كان و هێزه‌كانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێدا جێگیركراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو سوپای عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هیچ كوژراو و زیانێكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش دوه‌م هێرشه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه هێزه ئه‌مریكی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ی تێدا جێگیرن.
به‌پێی ئامارێك كه ئاژانسی فڕانس پرێس له به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، واشنتن له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، 103 هێرشی له دژی هێزه‌كانی له عێراق و سوریا له 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌ژماركردوه.