مەحمود عەباس: گەلی فەڵەستین له‌ناو خاكی خۆیان ئاواره‌بوون و تووشی له‌ناوچوون بوون
  2024-01-01       416       


مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، گەلی فەڵەستین لەناو خاکی خۆیان ئاوارەبوون و تووشی شەڕێکی هەمەلایەنەی لەناو چوون بوون.

مەحمود عەباس، لە وتارێکدا بە بۆنەی 59 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی فەتح رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، کەرتی رۆژئاوا و قودس تووشی شەڕێکی هەمەلایەنەی لەناوچوون بوون، بە ئامانجی لەناوبردنی دۆزی نەتەوەییمان و گۆڕینی بۆ دۆزی مرۆیی، لە دووبارەکردنەوەی هەگبەی ساڵی 1948دا کە جێگای قبووڵ نییە".

عه‌باس باسی له‌وه‌شكرد: "تا دەستدرێژی و تیرۆری ئێوە زیاتر بێت، گەلەکەمان بەهێزتر و بە ئیرادەتر دەبێت بۆ خاکەکەیان و مافە نەتەوەییە رەواکانیان".

ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل داوای لە هەموو دانیشتوانی کەرتی غەززە کردووە، کە چۆڵی بکەن بۆ ئەوەی هێرشە زەمینییەکانی بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە فراوانتر بکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات، لەوەی کە نزیکەی 150 هەزار کەس لەو ناوچانەدا کە زۆربەیان پێشتر لە ناوخۆدا ئاوارەبوون لە بەشەکانی باکوور، هیچ شوێنێکیان نییە بۆ ئەوەی بۆی بچن.

نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، کە لەم دواییانەدا نزیکەی 100 هەزار کەسی دیکە لە شاری رەفەح لە دووری باشووری کەرتی غەززە کۆبوونەتەوە، کە لە ئێستاوە چڕترین بەشە لە کەرتی غەززە و خەڵکی مەدەنی لەوێ دەڵێن کە بارودۆخەکە زۆر خراپە.

رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زیاتر له‌ 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

بەگوێرەی ئاماره‌كانی تەندروستی غه‌ززه‌، ژماره‌ی کوژرانی فەڵەستنی له‌ 22 هەزار کەس نزیكبووه‌ته‌وه‌، هەروەها زیاتر لە 56 هەزارکەسیش برینداربوون.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×