محەمەد شەیاع سودانى سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لهپهیامێكدا بهبۆنهی دهستپێكی ساڵی 2024هوه رایگهیاند، ساڵی نوێمان دەبێتە "ساڵی دەستکەوتەکان" بە پشتیوانی خوای گەورە، هەروەها دەبێتە ساڵی گۆڕینی پلانەکان بۆ کردار و چنینی بەرهەمەکانی هەوڵدان
محەمەد شەیاع سودانى لهپهیامێكدا بڵاویكردهوه، "جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە عێراقی خۆشەویستمان پبارێزێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئێمە دەچینە نێو ساڵێکی نوێوە کە تیایدا هەڵگری خواست و هیوا و ئیرادەی گەلەکەمانین، پێداگری خۆمان نوێدەکەینەوە بۆ ئەوەی ساڵێکی پڕ لە پێشکەوتن و کار و بەخشین بێت و بەردەوام بین لەوەی کە حکومەت پابەند بوە پێیەوە لە بەرنامە و ئەولەویەتەکانی جێبەجێکردنیدا، کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا لە هەمو شوێنێکی ئەم وڵاتە ئازیزە بگونجێت".

سهرۆك وهزیرانی عێراق ئهوهشی راگهیاندوه، "ساڵی نوێمان دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان بە پشتیوانی خوای گەورە، هەروەها دەبێتە ساڵی گۆڕینی پلانەکان بۆ کردار و چنینی بەرهەمەکانی هەوڵدان و کۆکردنەوەی بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتیانمان لە هەمو شوێنێک بەدی بهێنێت".